ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی و رافینها سزا دران

یاریگا

چاڤی راهێنەری بارسێلۆنا و رافینها یاریزانی بەرازیلی ئەو یانەیە سزادران.

بەهۆی دەرکردنیان لە یاری بەرامبەر خیتافی لە یاری یەکەمی خولی ئیسپانیا لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە، راهێنەری بارسێلۆنا و هێرشبەری ئەو یانەیە سزادران.
لە هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێی لالیگا، خیتافی و بارسێلۆنا لە یارییەکی بەهێز بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە گێمی یەکەمی ئەم یارییەدا ڕافینها بە هۆی لێدان لە یاریزانی بەرامبەر، ڕووبەڕووی کارتی سووری ڕاستەوخۆی ناوبژیوان بووەوە، لە خولەکەکانی کۆتاییشدا ڕووداوێکی هاوشێوە بەسەر چاڤیدا ڕوویدا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ناوبژیوان.

بەهۆی ئەوەی جوڵەی ڕافینها و چاڤی بە ناوەرزشی ناسێندرا، هیچ لێدانی سزایەکی زیادە بۆیان لەبەرچاو نەگیرا، هەروەها بەپێی یاساکانی لالیگا هەردووکیان بەهۆی وەرگرتنی گۆڵی سووری ڕاستەوخۆ بۆ دوو یاریی سزا دەدرێن.

بەم شێوەیە بارسێلۆنا ڕاهێنەر و یاریزانە بەڕازیلییەکەی بۆ یارییەکانی بەرامبەر کادیز لە هەفتەی دووەم و لە هەفتەی سێیەمیش بەرامبەر ڤیاریال بەردەست نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button