بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

چارەنووسی ئالیسۆن بەیکەر یەکلایی بووەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالیسۆن بەیکەر، گۆڵپارێزی بەرازیلی یانەی لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد دەمێنێتەوە.

دوێنێ پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردەوە، یانەی نەسڕی سعودی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی ئالیسۆن بەیکەری گۆڵپارێزی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و دەیەوێت ناوبراو لەگەڵ هاوڕێی دێرینی سادیۆ مانێ، یەکبگرێتەوە.

بەڵام پێگەی ئانفیڵد وۆچ بڵاویکردووەتەوە، کە پەیوەندیان بە سەرچاوەیەکی نزیک لە گۆڵپارێزە بەرازیلییەکە کردووە، کەسە نزیکەکانی ئالیسۆن دووپاتیانکردووەتەوە، بەشێوەی راستەوخۆ هیچ جۆرە گفتوگۆیەکیان لەگەڵ سعودییەکان نەکردووە، گوتویانەن ئالیسۆن لە ئەنفێڵد دڵخۆشە، هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی یانەکە نییە.

بەیکەر لە هاوینی 2018 بە بڕی 62.50 ملیۆن یۆرۆ لە رۆماوە گواسترایەوە بۆ لیڤەرپوول، لە ساڵی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز تا 2027 نوێکردەوە.

لە وەرزی رابردوو بە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی هاوکارییەکی گەورەی یانەکەی کرد، سەرەڕای داڕووخانی ئاستی تیپەکەی کڵۆپ، ئاستی بەیکەر بە بەرزی مایەوە و هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ گەیشتنی رێدز بە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ.

لیڤەرپوول لەم وەرزە زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە پێویستی بە ئالیسۆنە، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری یانەکەیش ستایشی ناوبراو دەکات و دەڵێت:

بە دڵناییەوە ئالیسۆن یەکێکە لە نایابترین یاریزانەکانمان، شتێکی خراپ دەبوو کاتێک ئاستی تیپەکە خراپبێت ئاستی گۆڵپارێزەکەیشمان خراپ بێت، بەڵام باشییەکەی ئەوەیە کە تیپەکە خراپن ئالیۆسن هەر ئاستی بەرزە و ئەوەیش هاوکارییەکی گەورەمان دەکات.

ئالیسۆن بەیکەر، ئێستا شەشەم وەرزی خۆی بە درێسی رێدز بەڕێدەکات، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 232 یاری کردووە، 205 گۆڵی کردووە، لە 103 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە.

بۆ جارێک هەر شەش نازناوی، چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ، جامی جیهانی یانەکان، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و کاراباو کەپی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button