ئینگلتەرا

تیمی ناوبژیوانی یارییەکەی مان یونایتد و وۆڵڤز سزادران

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند سزای دەستەی ناوبژیوانی یارییەکەی مانچێستەریونایتدی و وۆلڤەرهامپتنیان داوە بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەو یارییە نیشانیان دا.

هەر لە یەکەم هەفتەی پریمەرلیگ دا، هەڵەی ناوبژیوان بووە هۆی  گۆڕانکاری ئەنجامی یارییەکان پاش ئەوەی لێدانێکی سزای درووستیان بۆ وۆڵڤز هەژمارنەکرد. سەرەنجام سایمۆن هۆپسی ناوبژیوانی یەکەم و ناوبژیوانە یاریدەدەرەکان دوورخرانەوە لە هەفتەی داهاتووی پریمەرلیگ و روون نیە سزاکەیان بۆ یەک هەفتەیە یاخود زیاتر.

یونایتد یارییەکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە و  هەفتەی داهاتوو رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە، هەروەها گورگەکانیش بەرامبەر بە برایتن یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button