ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا تانە لە بڕیاری كارتە سوورەكەی رافینیا دەدات

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تانە لە بڕیاری كارتە سوورەكەی رافینیای بەڕازیلی و یاریزانی یانەكەی دەدات.

لە یەكەم یاری بارسێلۆنا لەخولی ئیسپانیا بوویە میوانی خیتافی و یارییەكەش بە بێ گۆڵ ببۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە خولەكی 42ی یارییەكەدا رافینیا بە كارتی سووری راستەوخۆ كرایە دەرەوە، دوای ئەوەی بە بێ تۆپ لە جاستن ئەلڤارێزی یاریزانی خیتافی دا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا داوا لە لیژنەی كێبڕكێكاری فیدراسیۆنی ئیسپانیا دەكات، سزای رافینیا كەن بكاتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، یانە كەتەلۆنییەكە سكاڵای خۆی بەرزكردووەتەوە و ئەو پارچە ڤیدیۆیانەی پێشكەشكردووە كە پێش كارتە سوورەكە یاریزانەكانی خیتافی رافینیا توڕە دەكەن.

وابڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری كادێز بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button