فه‌ره‌نسا

نێیمار هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

یاریگا

دوای ئەوەی نێیمار داوای لە پاریس سانجێرمان کرد یانە فەرەنسییەکە جێبهێڵێت، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی هیلالی سعوودییە.

یاریزانە تەمەن 31 ساڵ بە نیازی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنای هەبوو، بەڵام دواجار وێستگەی داهاتووی لە لقکێشە سەوزەکانی خولی سعودیە دەبێت، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە پێیوایە هۆکاری دیکە هەبووە کە وایکردووە پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت.

بە لایککردنی پۆستێک لە ئینستاگرام، نیمۆ دووپاتی دەکاتەوە کە یەکێک لە مەرجەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ڕۆیشتنی ئەو بووە لە پاریس.

لەو پۆستەی کە هەواڵێکی گۆڤاری بەناوبانگی ئێکیپ بووە نوسراوە هاوینی ڕابردوو کیلیان ئێمباپێ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پاریس سانجێرمان ئاگادار کردەوە کە چیتر نایەوێت لەگەڵ نێیمار بێت. دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی چوونی نێیمار بۆ یانەی هیلالی سعودی، ئێمباپێش بڕیاریدا بگەڕێتەور راهێنانەکانی یانەکەی. 

دوای مانەوەی کلیان ئێمباپێ، هەر زوو رۆژنامەی ئێکیپ بڵاویکردەوە یەکێک لە مەرجەکانی مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەی، بەرێکردنی نێیمار بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button