قاوەی یاریگاگرنگترین

کێشەکانی ریال مەدرید کەڵەکە دەبن و نێیمار لەبەردەم دووڕیاندایە

کاسپەر شمایکڵ، گۆڵپارێزی نیس پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی کێپا ئاریزابالاگا لە ریال مەدرید – گاردیان

نێیمار گەشبینە بە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، سەرەڕای گەیشتنی ئۆفەرێکی گەورە لەلایەن هیلالەوە – سپۆرت

بارسێلۆنا هەوڵەکانی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی زۆر لە گواستنەوەی مۆسێس کایسێدۆ، یاریزانی برایتن نزیکە، کۆی خەرجییەکانی گواستنەوەکە دەگاتە 115 ملیۆن پاوەند – سەندەی تێلێگراف

چێڵسی دوای کایسێدۆ، خەریکە رۆمیۆ لاڤیا، یاریسازی ساوسامتنیش لە چنگی لیڤەرپوول دەردەهێنێت و بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند، گرێبەستی لەگەڵدا دەکات – مەیڵ

پێپ گواردیۆلا، داوای لە کارگێڕی مانچێستەر سیتی کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت، گرێبەست لەگەڵ لوکاس پاکوێتا، یاریزانی وێستهام واژۆ بکەن، بە تایبەت دوای تووشبوونی کێڤن دی برۆین بە پێکان – تۆک سپۆرت

بایرن میونشن گەشبینە بە بەدەستهێنانی پارەیەکی زۆر لە فرۆشتنی درێسی هاری کەین – سەندەی میرەر

ئێڤەرتن لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەلێکس ئایۆبی، یاریزانی نایجێری بەردەوامە – لیڤەرپوول ئیکۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button