ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سان جێرمان پەیامێك بۆ ئێمباپێ دەنێرێت

یاریگا –

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێك بۆ كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەكەی دوای كێشەكانی نێوانیان دەنێرێت.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

ئێمباپێ پێشتر بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاند كە دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە یانەكەی یاری بكات و پاشان هاوینی ساڵی 2024 بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بكات.

لای خۆیەوە ناسڕ خلێفی بە یاریزانەكەی راگەیاند یان دەبێت گرێبەستەكەت نوێ بكەیتەوە یان لەم هاوینەدا ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی RMC ئیدارەی پاریس سان جێرمان پەیامێكی بۆ ئێمباپێ ناردووە و تێیدا باسی لەو زیانە ئابووریانە كردووە كە بەر یانەكە دەكەوێت لە ئەگەری ئەوەی ساڵی داهاتوو بەخۆڕایی لە ریزەكانی یانەكە بڕوات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، پاریس بەم پەیامە دەیەوێت كیلیان ئێمباپێ هان بدات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی ئەمساڵدا ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت، یان گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئێمباپێ ئۆفەرێكی لەلایەن هیلالی سعودییەوە بە بەهای 300 ملیۆن یۆرۆ رەتكردەوە، كە ئەوەش خەزێنەی یانە فەڕەنسیەكەی بە تەواوی دەبوژاندەوە.

لە راپۆرتەكەی RMC هاتووە، پاریس لە وتارەكەیدا بۆ ئێمباپێ ئاماژەی بەوەشكردووە، گەورەترین یاریزانەكان ئارەزووی ئەوە دەكەن و دەیانیەوێت سوودێكی داراییان بۆ یانەكەیان هەبێت، وەك ئەوەی ئێستا هاری كەین پێشكەشی یانەكەی كرد، كە سوودی دارایی بە یانەكەی گەیاند لە جێگای ئەوەی بە خۆڕایی بچێتە بایرن میونشن.

روونیشیكردووەتەوە، یانە فەڕەنسیەكە ئەمساڵ بە بەهای 195 ملیۆن یاریزانی گواستووەتەوە، پێشبینی دەكرێت دوای گەیشتنی عوسمان دێمبێلی موچەی یاریزانەكانی بۆ 250 ملیۆن یۆرۆ بەرزبێتەوە.

كیلیان ئێمباپێ بە درێسی پاریس سان جێرمان

وەرزی رابردوو ئێمباپێ لەگەڵ پاریس بەشداری لە 43 یاری كرد، توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button