ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كۆرتوا دوای نەشتەرگەریەكەی پەیامێكی بڵاوكردەوە

یاریگا –

تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری پەیامێكی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کۆرتوا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە، ئەم جۆرە پێکانە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆری پێکانەکان، کە یاریزانان تووشی دەبن، بۆ ماوەیەکی زۆر یاریزانەکە توانای یاریکردنی نابێت ( زانیاری زیاتر ).

كەمێك پێش ئێستا تیبۆ كۆرتوا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

هیچ كات چاوەڕێ ناكەیت كە بە بارودۆخێكی لەوشێوەیەدا تێپەڕ ببیت، ئێستا كاتی ئەوەیە كە قبوڵی بكەیت، بەڵام دوای ئەوە بە جدی كاردەكەم بۆ ئەوەی بەهێزتر لە جاران بگەڕێمەوە.

سوپاستان دەكەم بۆ ئەو هێز و خۆشەویستی و پاڵپشتیەی كە پێتان بەخشیم، دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەوە پاڵنەرێكە بۆ ئەوەی بە زووترین كات بگەڕێمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button