ئیسپانیاگرنگترین

کۆرتوا توشی پێکانێکی سەخت بوو

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانەکە لە مەشقەکانی ئەمڕۆ توشی پێکان بووە، پاش ئەنجامدرانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە پێکانەکەی سەختە.

ریال مەدرید رایگەیاندووە، کە کۆرتوا تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ بووە، ئەم جۆرە پێکانە یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆری پێکانەکان، کە یاریزانان تووشی دەبن، بۆ ماوەیەکی زۆر یاریزانەکە توانای یاریکردنی نابێت.

یانە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکەیان لە چەند رۆژێکی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت، ئەمەش وادەکات ناوبراو چەند مانگیک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

پێکانەکەی تیبۆ لە کاتێکی هەستیارە بەوپێیەی پاش تەنیا دوو رۆژی دیکە وەرزی نوێی لالیگا دەستپێدەکات، ریال مەدرید لە یەکەم یاری خولەکە دەبێتە میوانی ئاتێلتیک بلباو. بۆیە یانەکە دەبێت بەپەلە شوێنگرەوەیەکی گونجاو بۆ گۆڵپارێزەکەی بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button