ئیسپانیا

ریال مەدرید درێسێکی نوێی نمایش کرد

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید درێسی سێیەمی یانەکەی بۆ وەرزی 2023-2024 نمایش کرد.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی وەرزی 2023-2024، یانەی ریال مەدرید بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە تویتەر پەردەی لەسەر سێیەم درێسی خۆی لادا. ئەم یانەیە پێشتر جلوبەرگی ناوەووە و دەرەوەی یاریگای خۆی ناساندبوو، بەم شێوەیەش ئێستا کۆلێکشنی هەر سێ درێسەکەیان تەواو بوو.

درێسی سێیەمی یانەی ریال مەدرید رەشی تۆکمە و هێڵ و فۆنتە ئاڵتونیەکەی لەسەری جلوبەرگی دێرینی ئەم تیپە لە ساڵی 2000 وەبیردەهێننەوە کە بەم درێسە چامپیۆنزلیگیان بەدەست هێنا.

ریال مەدرید لە ساڵی 2000 لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ درێسی هاوشێوەی ئەم درێسەی لەبەردا بوو, لەو کاتەی کە ئەم تیپە بە ئاسانی بەربەستی ڤالێنسیای تێپەڕاندبوو و بە گۆڵەکانی فێرناندۆ مۆریێنتیس و راول گۆنزالێز و ستیڤ مەکمانمان نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا.

سام هێندی، جێگری دیزاینەری کۆمپانیای ئەدیداس سەبارەت بەم جلوبەرگەیە دەڵێت: ئاگاداری پێگەی دێرینی ریال مەدریدین لە تۆپی پێی ئەوروپادا. ئێمە لەمەوە ئیلهاممان وەرگرت بۆ جێبەجێکردنی پلانێک بۆ سەرکەوتن و گەورەیی ئەم یانەیە.

درێسی سێیەمی تیپەکان بەزۆری بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هاندەران بتوانن لە دەرەوەی یاریگا لەبەری بکەن. هێندی جەختی لەسەر ئەم بابەتە کردەوە و گوتی: مێژوو و ناسنامەی یانەی ریال مەدرید لە دیزاینی ئەم درێسەدا بە شێوەیەک بەکارهێنراوە کە چەندە بۆ هاندەرانی سەر شەقام سەرنجڕاکێش بێت، ئەوەندەش بۆ یاریزانانی ناو یاریگا سەرنجراکێش بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button