بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ ئۆفەرێکی دیکەی پاریسی رەتکردەوە

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی، ئۆفەرێکی دیکەی پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

پاریس سانجێرمان هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەست یاخود فرۆشتنی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی لەم مێرکاتۆیەدا.

کیلیان سوورە لەسەر ئەوەی تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە پاریس بێنێتەوە، نازاندرێت ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە نرخەکەی دابەزێت و لەم هاوینە بە نرخێکی کەمتر یانەکە جێبهێڵێت، یاخود بۆ ئەوەیە پاداشتێکی زیاتر لە هەردوو لایەن وەرگرێت.

ریال مەدریدیش تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانە دڵخوازەکەی پێشکەش نەکردووە، باس لەوەیش دەکرێت رێککەوتنێک کراوە لە نێوان مێرێنگی و ئێمباپێ، کە ناوبراو وەرزی داهاتوو بەبێ بەرامبەر روو لە ئیسپانیا بکات.

پێگەی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، پاریس ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025، بەڵام ئۆفەرەکە مەرجی ئەوەی لەگەڵدایە کە کیلیان لە هاوینی داهاتوو دەتوانێت لە یانەکە بڕوات، بەو شێوەیەش پاریس پارەیەکی زیاتر لە فرۆشتنی قازانج دەکات.

بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە هەرزوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە، نایەوێت جارێکی دیکە ریال مەدرید لەخۆی نیگەران بکات، هاوکات مەبەستییەتی خۆی پارەیەکی زیاتری دەستبکەوێت لەم گواستنەوەیە نەوەک یانەکەی قازانجی زیاتر بکات.

هەر بۆیە سانجێرمان لە هەڵسوکەوتەکانی ناوبراو نیگەرانە، یاریزانەکە رێگەی پێنادرێت بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکانی تیپەکەی بکات، باس لەوەیش دەکرێت بانگهێشت ناکرێت بۆ یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی فەڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button