ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

نەیمار بەم مەرجە دەتوانێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا –

نەیمار داسیلڤای هێرشبەری بەڕازیلی بە هاوکاری یانەیەکی سعودی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسیلۆنا هەیە.

هەرچەندە نەیمار یانەی پاریس سان جێرمانی ئاگادارکردووەتەوە کە ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی هەیە پێش کۆتایی هاتنی گواستنەوەی هاوینە. هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئامانجی سەرەکی ئەو یاریزانە گەڕانەوەی بۆ بارسیلۆنایە.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سپۆرت نوسیویەتی، ئەگەر چاڤی رەزامەندی بدات، تەنها یەک رێگە هەیە بۆ گەڕانەوەی نەیمار، ئەویش بە هاوکاری یانەیەکی سعودیە.

پینی زەهاوی، بریکاری نەیمار کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، دەتوانێت رێگە بۆ گەڕانەوەی نەیمار خۆش بکات. به پێی ئه م راپۆرته، زەهاوی له پەیوەندیدایه لەگەڵ یانەیەکی سعودی بۆ به گواستنەوەی نەیمار دواتر به خواستن بۆ ماوەوی یەک ساڵ بیدات بە یانەی بارسێلۆنا.

مووچەی نەیمار کە 52 ملیۆن یۆرۆیە، ئاستەنگێکی گەورەیە، بەڵام بارسێلۆنا کێشەی نابێت بۆ ئەوەی بەشێکی بدات و بەپێچەوانەشەوە، یانە سعودییەکە دەتوانێت قازانجێکی بەرچاو لە گواستنەوەی نەیمار بەدەستبهێنێت بە واژۆکردنی گرێبەستی بازرگانی لەگەڵیدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button