ئه‌مریکائیسپانیا

ماسکێرانۆ: مێسی باشترین یاریزانی جیهانە

یاریگا –

خاڤیەر ماسکیرانۆ یاریزانی پێشوی بارسێلۆنا دەڵێت، بڕیارەکەی مێسی بۆ رەتکردنەوەی ئۆفەرەکانی بارسێلۆنا و هیلالی سعودی و پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامی باشترین بڕیار بووە.

ماسکێرانۆ پێی وایە مێسی نەیدەتوانی لە هیچ شوێنێکیتر وەک ئەمریکا چێژ لە تۆپی پێ و ژیانی خۆی وەربگرێت. خافێر ماسکیرانۆ لەگەڵ لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا و لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری کردووە و زۆر بە باشی مێسی دەناسێت.

یاریزانی پێشووی ئەرجەنتینی ستایشی لیۆ مێسی دەکات و وەک پاشای تەواوی مێژووی تۆپی پێ ناوی بردووە و لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا دەڵێت:

لە مۆندیالدا مێسی کارێکی کرد هیچ کەسێک مشتومڕ لەسەر ئەوە نەکات کە کێ باشترین یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا، ئایا هیچ مشتومڕێک ماوە؟ ئایا کەسێکی تر بە باشترینی مێژوو هەژمار دەکرێت؟ مێسی هەمیشە بۆمن باشترین یاریزانی تۆپی پێ بووە و دەبێت.

هاوڕێی پێشووی لیۆ مێسی سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامی درێژەی بە قسەکانی دا گوتی:

بڕیاری براوەی حەوت باڵۆن دۆر و رۆیشتنی بۆ ئینتەرمیامی و وتنی نەخێر بۆ ئۆفەرەکانی بارسا و هیلال راست بوو. لەم رۆژانەدا کە مێسی لە میامی دەبینم، تێبینی ئەوە دەکەم کە مێسی زۆر دڵخۆشە و رازییە، نەک هەر چێژ لە تۆپی پێی خۆی وەردەگرێت، بەڵکو روونە کە خێزانەکەی دڵخۆشن لەوێ. ئەگەر لیۆ بچووبایە شوێنەکانی تر، نەیدەتوانی بەم شێوەیە چێژ لە ژیان ببینێت، بڕیارەکەی بە تەواوی راست بوو.

شایەنی باسە مێسی لە یەکەم یارییەوە لەگەڵ ئینتەرمیامی لە سێ یاری یەکەمیدا پێنج گۆڵی تۆمارکردوە، لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرەبەیانیشدا بەرامبەر یانەی دالاس، گرنگترین رۆڵی گێڕا بۆسەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەمریکا لەم یارییەدا توانی بە دوو گۆڵ و یەک لێدانی سزا ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button