ئیسپانیاگرنگترین

کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو

یاریگا –

جولیانۆ، کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید تووشی پێکانێکی مەترسیدار بوو.

کوڕەکەی دیێگۆ بە خواستن یاری بۆ ئالاڤێس دەکات و لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی بورگۆس، جولیانۆ لە دۆخێکی زۆر خراپ بیندرا و لە دوای هەوڵی زۆری تیمی تەندروستی، هەندێک دۆخی باشتر بوو و دواتر زوو بە ئامبوڵانس گەیێندرایە نەخۆشخانە.

تاوەکو ئێستا جۆری پێکانەکەی دەستنیشان نەکراوە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لە شکانێکی گەورە دەکەن.

جولیانۆ سیمیۆنی، بەرهەمی ئەکادیمیای ریڤەر پلەیتە و لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کردووە. لەو ساتەوە بە خواستن یاری بۆ ریال زاراگۆزا و ئالاڤێس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button