بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کیلیان ئێمباپێ: دەتوانم بە ‘بۆمب سکواد’ لە پێکهاتەی سەرەکی لویس ئێنریکێ ببەمەوە

بۆمب سکواد چییە؟ لە درێژەی بابەتەکە ئاشنای بە

یاریگا –

گرژییەکانی نێوان کیلیان ئێمباپێ و کارگێڕی پاریس سانجێرمان دەگاتە لووتکە.

کاوە سۆڵهێکۆل، پەیامنێری سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ مەشقەکانی دوور لە تیمی یەکەم دەکات و بە یاریزانانی دەوروبەری خۆی راگەیاندووە، ئەگەر یاری بەرامبەر تیمی سەرەکی لویس ئێنریکێ بکەین، دەتوانن بەسەریاندا سەربکەون.

ئێمباپێ لەگەڵ (بۆمب سکواد) مەشقەکانی دەکات، بۆمب سکواد لەو یاریزانانە پێکهاتووە کە لەلایەن راهێنەرەوە دوورخراونەتەوە و چارەنووسیان هەڵپەسێردراوە.

پێناچێت ئێمباپێ بەمزووانە مەشقەکە بە کۆمەڵەکانی دەست پێبکاتەوە، بۆمب سکوادی پاریس سانجێرمان لە 14 یاریزان پێکهاتووە، دیارترینیان ئێمباپێ، جولیان دراکسلەر و لیاندرۆ پاریدێسە.

ئێمباپێ بە هاوڕێیانی بۆمب سکوادی راگەیاندووە، لە هەر پاڵەوانیەتییەکدا رووبەڕووی تیمەکەی ئێنریکی ببنەوە، بەسەریاندا سەردەکەون.

پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووە و هاوینی داهاتوو بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە دەکات. هەرچەندە پاریس هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیداوە، بە گەرەنتی چوونە دەرەوەی لە هاوینی داهاتوو، بەڵام کیلیان ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

RMC Sport بڵاویکردووەتەوە، ئێمباپێ ئامادەیە هەموو ئۆفەرەکانی پاریس رەتبکاتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو، لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button