بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس تواناکانی گۆنسالۆ رامۆسی بەدەستهێنا

یاریگا- پاریس سان جێرمان و بەنفیکا لەسەر گواستنەوەی گۆنسالۆ رامۆس بۆ یانە فەڕەنسییەکە رێککەوتن.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، پاریس 65 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 15 ملیۆن یۆرۆ بەپێی ئاست و ئەنجام دەداتە بەنفیکا بەڵام بەهۆی یاساکانی یاری خاوێن، پاریس ناتوانێت راستەوخۆ بیگوازێتەوە. هەربۆیە یەکەم وەرز بە خواستن روودەکاتە باخچەی شازادەکان و ساڵی دواتر بەفەرمی دەبێتە یاریزانیان.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، هەفتەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدرێت.

چاوەڕواندەکرێت دوای رامۆس، پاریس بەزوویی پشکنینی پزیشکی و رێکارە یاساییەکانی عوسمان دێمبێلێش یەکلابکاتەوە.

هێرشەرە لاوە پۆرتوگالییەکە وەرزی رابردوو توانی 19 گۆڵ لە خولی پۆرتوگالی و 7 گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکان تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button