ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

هیلال موچەیەكی خەیاڵی دەخاتە بەردەم ئۆسیمین

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی موچەیەكی خەیاڵی دەخاتە بەردەم ڤیكتۆر ئۆسیمین ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەیجیریا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی.

گرێبەستەكەی ئۆسیمینی 24 ساڵان لەگەڵ ناپۆلی لە ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

هیلال بەدوای هێرشبەرێكی جیهانیدا دەگەڕێت دوای رۆیشتنی هەریەك لە ئیگالۆ و لۆسیانۆ ڤیتۆ هێرشبەرانی پێشووی یانەكە.

لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا یانە سعودیەكە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی هەریەك لە رۆمێرۆ لوكاكۆ و میترۆڤیچی دا بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی تواناكانیان.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو بن جاكۆبس هیلال لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆسیمین پاشەكشەی نەكردووە و بە ئۆفەرێكی نوێوە گەڕایەوە و موچەی هەفتانەی یەك ملیۆن پاوەندی بۆ پێشنیار كردووە.

رۆژنامەنووسەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هیلال سەركەوتوو نەبوو لەبەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی و كیلیان ئێمباپێ هەر بۆیە بیریان لە گواستنەوەی ئۆسیمین كردەوە.

لە هەمان كاتدا پاڵەوانی وەرزی رابردووی سێریا ئەی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەرەكەی بۆ ماوەیەكی درێژتر نوێ بكاتەوە.

ڤیكتۆر ئۆسیمین بە درێسی ناپۆلی

وەرزی رابردوو ئۆسیمین 39 یاری لەگەڵ ناپۆلی كرد و توانی 31 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button