ئیتاڵیاگرنگترین

بۆفۆن بە پۆستێكی نوێوە دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا

یاریگا –

جیانلویجی بۆفۆن، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە پۆستێكی نوێ گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و دوای مانەوەی چەندین دەیە لە یاریكردن بۆفۆن وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.

بۆفۆن پۆستی سەرۆكی شاندی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ئەستۆ دەگرێت، شوێنی جیانلوكا ڤیالی كۆچكردوو دەگرێتەوە.

بۆفۆن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد:

دەگەڕێمەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی چونكە ئەو منداڵەی سی ساڵ پێش ئێستا دەروازەی كۆڤێرسیانۆی شكاند بۆ یەكەم جار، هێشتا دەیەوێت خەون ببینێت و لەگەڵ ئەو خەونەدا لەگەڵ هاندەرانی ئیتاڵیادا بژی.

لە ساڵی 1997 جیجی یەكەم یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاوە كرد و بۆ ماوەی 20 ساڵ لە یاریكردن بە درێسی ئازۆریەوە بەردەوام بوو.

لەگەڵ ئیتاڵیا 176 یاری كرد و توانی نازناوی جامی جیهانی 2006 ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button