ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام شوێنگرەوەی شازادە هاری دەست نیشان کرد

یاریگا –

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی گرینگیەکی زۆر بە مەهدی تارێمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەدات.

لە ئەگەری جێهشتنی تۆتنهام لەلایەن هاری کەینەوە بێگومان یانەکە بە دوای شوێنگرەوەیەک دەگەڕێت بۆ شازادەکەی، بۆ ئەم مەبەستەش چاودێری مەهدی تارێمی دەکەن.

ئەو یاریزانە ئێرانییە وەرزی رابردوو لە 51 یاریدا بۆ پۆرتۆ 31 گۆڵی تۆمارکرد و تیپەکەی نازناوی جامی پورتوگالی بەدەستهێنا. هەروەها لە خولی نایابی پورتوگال لە 147 یاریدا کۆی گشتی 80 گۆڵی تۆمارکردووە.

راپۆرتەکان لە پورتوگال و ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سەرۆکەکانی تۆتنهام گفتوگۆیان لەگەڵ راوێژکارانی تارێمی دەست پێکردووە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ باکووری لەندەن. تارێمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ ساڵێکی ماوە و یانە پورتوگالییەکە داوای نزیکەی 30 ملیۆن پاوەندی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەگەر گواستنەوەی گەورەی هاری کەین بۆ ئەڵمانیا و بایرن میونشن روو بدات، ئەوا ئەم هێرشبەرە دەتوانێت ببێتە شازادەی ئێرانی سپێرزی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button