بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هۆکاری دواکەوتنی پەیوەندیکردنی دێمبوز بە پاریس ئاشکراکرا

یاریگا –

هۆکاری دواکەوتنی پەیوەندیکردنی عوسمان دیمبێلی، بە یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکراکرا.

پاریس سانجێرمان دواکەوت لە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا عوسمان دیمبێلی، لەم مێرکاتۆیەدا.

پاش ئەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە لەگەڵ سانجێرمان لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتە رێککەوتن، بە شێوەیەکی فەرمی داوای لە یانەکەی کرد رێگەی بدەن پەیوەندی بە یانە فەڕەنسییەکەوە بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دەبوو دوێنێ هەینی عوسمان پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامبدرێت، وە ئەمڕۆ شەممە پاریس یاریزانەکە پێشکەش بە هاندەرانی بکات، بەڵام راگەیاندنی گواستنەوەی ناوبراو لە کاتی دیاریکراوی خۆی دواکەوت.

بەپیی رۆژنامە ئیسپانییەکە، هۆکاری ئەم دواکەوتنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەرپرسانی بارسا لە بابەتەکە خەمساردن و درەنگ پەڕاوی واژۆ کردنی گرێبەستەکەیان بۆ پاریس ناردووە.

هەفتەی رابردوو سان جێرمان برگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی عوسمانی کرا کرد، کە بڕەکەی تەنیا 50 ملیۆن یۆرۆیە، بە تێچووییەکی کەم توانی یەکێک لە گرانبەهاترین ئەستێرەکانی بارسا بۆ خۆی پەلکێش بکات.

یانە کەتەلۆنییەکە ئامانجییەتی بەو بڕە پارەی لە فرۆشتنی عوسمان دەستی دەکەوێت گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگالی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button