ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاریس سانجێرمان نەیماری پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی پێشکەش بە یانەی بارسێلۆنا کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان پێشنیاری بۆ بارسێلۆنا کردووە کە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی تیپەکەیان نەیمار دا سیلڤا واژۆ بکەن، بەڵام بارسا داواکەی رەتکردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرت، یانە فەڕەسنییەکە دەیەوێت نەیمار تێهەڵكێشی گرێبەستەکەی عوسمان دیمبێلی بکات، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەگوازرێتەوە بۆ سانجێرمان.

بەڵام کەتەلۆنییەکان ئەو بیرۆکەیە رەتدەکەنەوە، خودی چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە لەگەڵ گەڕانەوەی نەیماردا نییە، بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکرێت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە چاوپێکەوتنێکی لە مانگی حوزەیراندا لە بارەی گەڕانەوەی نەیمار گوتبووی “نەیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵام گەڕانەوەی بە کارێکی درووست نازانم، زیان بە پێکهاتەی یانەکە و ژووری خۆگۆڕینیش دەگەیەنێت.”

پاریس لەم مێرکاتۆیە هەوڵیدا لە رێگەی سعودییەکان و یانەی چێڵسی ئینگلیزیش نەیمار لە تیپەکەی بکاتە دەرەوە، بەڵام هەوڵەکانی شکستی هێنا و هیچ لایەنێکیان ئارەزووی گواستنەوەی ئەستێرە تەمەن 31 ساڵانییەکەیان نەبوو.

نوێترین هەوڵی پاریسییەکان بۆ دوورخستنەوەی نەیمار لە رێگەی بارسێلۆنا بوو، بەڵام ئەو هەوڵەش شکستی هێنا، پێدەچێت ئەستێرەکەی سامبا وەرزی داهاتوو لە سانجێرمان بمێنێتەوە.

نەیمار لە هاوینی 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە بۆ پاریس سانجێرمان، کە تا ئێستا بە گرانبەهاترین گواستنەوە لە مێژووی تۆپی پێ هەژمار دەکرێت.

یەکەم رۆژی نەیمار لە پاریس سانجێرمان

بابەتی زیاتر

Back to top button