ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

بێکهام گرێبەستی لەگەڵ خابی لامێ کردووە؟

یاریگا –

دەیڤد بێکهام، هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی، ئێستا بە دۆخێکی زۆر باشدا تێدەپەڕێت و بە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی زۆر دڵخۆشە.

بێکهام، خابی لامێ، یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی سۆشیال میدیای بانگهێشتی یاریگای DRV PNKی تایبەت بە یانەکەی کرد.

ئەفسانەی ئینگلیزی لە ئینستاگرام کۆمەڵێک وێنەی خۆی و خابی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی

ئەمە گرێبەستێکی نوێی ئێمە نییە. رۆژێکی خۆشم لەگەڵ خابی لامێ بەڕێکرد، بەخێر بێیت بۆ لا فامیلیا.

لامێش لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڤیدیۆی ساتی لێدانێکی راستەوخۆی خۆی لەگەڵ بێکهام بڵاوکردەوە و بینەرێکی زۆری هەبوو.
خابی لامێی تەمەنی 23 ساڵان، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییەکانی سۆشیال میدیا و لە ئیتاڵیا نیشتەجێیە. بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سەیر و بێ دەنگ، سەرنجی زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی راکێشاوە و بەم هۆیەشەوە، بووەتە هاوڕێی زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ، لەوانە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و وێستن مەککەین.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button