فه‌ره‌نسا

وردەکاری ڕێککەوتنی دێمبلی لەگەڵ پاریس سانجێرمان

یاریگا

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان لەسەر گرێبەستی پێنج ساڵە لەگەڵ عوسمان دێمبلی گەیشتە ڕێککەوتن، وردەکاری نوێ لەسەر ڕێککەوتنی ئەم یاریزانە فەرەنسییە لەگەڵ پاریسییەکان بڵاوکرایەوە.

رۆژنامەی ئێکیپ لە فەرەنسا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە مووچەی دێمبلێ لە کاتی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ پاریس دوو هێندە زیاد دەکرێت.

دێمبلی مووچەی ساڵانەی پاکی 8 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت لە بارسێلۆنا وەردەگرێت، ئەم ژمارەیەش دەگاتە مووچەی بنەڕەتی 16 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 4 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت لە پاریس سانجێرمان. ئێستا لێ پاریسیان؛ وردەکاری جیاوازی ڕێککەوتنی پاریس سانجێرمان و دێمبلی بڵاوکردۆتەوە:

– مووچەی بنەڕەتی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵێک لەگەڵ پاداشتەکان
– پاداشتی واژۆکردن بۆ دێمبلی و بریکارەکەی (بڕی دیارینەکراو)
– پاداشتی دڵسۆزی (بڕی دیارینەکراو)

چوونی دێمبلی بۆ پاریس سانجێرمان تاوەکو ئەم ساتە نەبووەتە فەرمی، بەڵام دەنگۆیەکی بەهێز هەیە پاریس بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی چاڵاک کردووە و 50 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی بارسا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button