ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: بۆفۆن وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند

یاریگا –

جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی ئیتاڵی بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند.

بوفۆنی تەمەن 45 ساڵان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا وازهێنانی یەكجاری لە یاریكردن راگەیاند.

گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە لە ساڵی 1995 لە یانەی پارماوە دەستی بە یاریكردن كرد و بۆ ماوەی شەش ساڵ لەو یانەیە بەردەوام بوو، لە ساڵی 2001 پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد و مێژووە پڕ شانازییكەی لەگەڵ ئەو یانەیە دەستپێكرد.

لە ساڵی 2001 تا ساڵی 2018 لەگەڵ خانمە پیرەكە بەردەوام بوو لە یاریكردن، پاشان وەڕزی 2018/2019 پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد و دواتر گەڕایەوە یوڤێنتووس.

لە ساڵی 2021 تا 2023 گەڕایەوە یانەكەی سەرەتایی یاریكردنی كە پارما بوو لەو یانەیەش كۆتایی بە كاروانە پڕ شكۆكەی هێنا.

نازناوەكانی بوفۆن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا:

جیجی لە ساڵی 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی توانی نازناوی جامی جیهانی ببەنەوە.

نازناوەكانی بوفۆن لەگەڵ یانەكان:

خولی ئیتاڵیا 10 جار، خولی فەڕەنسا 1 جار، یۆرۆپالیگ 1جار، جامی ئیتاڵیا 6 جار، جامی ئیتاڵیا 7 جار، سوپەری فەڕەنسا 1 جار.

بابەتی زیاتر

Back to top button