ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

بیرتانە چۆن بوفۆن کاردانەوەی لەگەڵ شووتێکی کارلۆس کرد؟

یاریگا –

جیانلویجی بوفۆن، بێگومان یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزانی مێژووی تۆپی پێ، کاتالۆگێکی پڕ لە سەروەری و دەستکەوتی هەیە.

بوفۆن لە تەمەنی 45 ساڵیدا، وازی لە یاری کردن هێنا، ئەمەش دوای کاروانێکی دوور و درێژی پڕ نازناو لەگەڵ یانە جیاوازەکانی ئیتاڵیا.

بوفۆن 1100 یاری فەرمی کردووە، بۆیە هەگبەی پڕە لە رووداوی لەبیر نەکراو. بوفۆن بە 657 یاری، زۆرترین یاری لە سێریای کردووە و لە تەمەنی 42 ساڵیدا نازناوی سێریای ئەی بردووەتەوە، بەمەش بووە بەتەمەنترین یاریزان نازناوەکە بباتەوە.

یەکێک لە گەڕاندنەوە لەبیر نەکراوەکانی، لە بەرامبەر رۆبێرتۆ کارلۆس، ئەفسانەی بەرازیلی بوو.

لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگی وەرزی 2004-2005، یوڤێنتوس و ریال مەدرید رووبەڕووی یەکتربوونەوە و یوڤێ ئەو کاتە بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەی بردەوە.

رۆبێرتۆ کارلۆس
رۆبێرتۆ کارلۆس لە ساتی لێدانی شووتێکی بەهێز بۆ جیانلویجی بوفۆن

لێدانێکی راستەوخۆ بۆ کارلۆس هەژمار کرا و مووشەکهاوێژە بەرازیلییەکە، شووتێکی بە خێرایی 140 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ئاراستەی گۆڵ کرد، بەڵام بوفۆن تەنیا بە یەک دەست تۆپەکەی گەڕاندەوە و زۆرێک ئەمەیان وەک تەحەدا کردنی کارلۆس لێکدایەوە.

بوفۆن کە دوا یارییەکانی لەگەڵ یانەی پارما لە سێریا بی بەڕێکرد، رایگەیاندبوو، ساتەکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، خۆشترین ساتی ژیان بوون و جێهێشتنی ئەو یانەیە، گەورەترین هەڵەی کاروانی وەرزشی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button