ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

“ئینتەر و سکاماکا رێککەوتوون”

ئینتەرمیلان بە ئۆفەرێکی نوێ وە گەڕایەوە بۆ بەدەستهێنانی جیانلوکا سکاماکای هێرشبەری وێستهام.

جیانلوکا پێشتر لەلایەن رۆماوە گرنگی پێدەدرا، بەڵام بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ ئینتەر لەسەر خاڵە تاکەکەسییەکانی نێوانیان رێککەوتووە لەگەڵیدا، هەروەها دووهەم ئۆفەری ناردووە بۆ وێستهام بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پاش ئەوەی ئۆفەری یەکەمیان رەتکرایەوە.

لەباری رازیبوونی یانە ئینگلیزییەکە چاوەڕواندەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا ئەو یاریزانە ببێتە موڵک نێرازوری.

سکاماکا لە دایکبووی ئیتاڵیایە و هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی، پارساڵ پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد بەڵام بەهۆی پێکان تەنها لە 16 یاریدا بەشداری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button