جیهان

درێسی ریال مەدرید زۆرترین خواستی لەسەرە

یاریگا –

بەپێی راپرسییەک، درێسی ریال مەدرید باوترین درێسە لەنێو هاندەرانی تۆپی پێدا و خواستێکی زۆری لەسەرە.

ئێستا درێسەکان لە جیهانی وەرزشدا گرنگتر بوون و درێسی یانەکانی تۆپی پێ بۆتە توخمێکی سەرەکی بۆ یەکێتی یانەکان و هاندەران. بەڵام هەموو درێسەکان بە یەکسانی سەرکەوتوو نین. خواست لەسەر درێسەکان بەپێی دیزاین و ژمارەی هەوادارەکان دەگۆڕێت. کۆمپانیای بۆهومان لە توێژینەوەیەکدا لە رێگەی “google keywords planner”ەوە توێژینەوەی بۆ کردووە.

ریال مەدرید، ژمارە یەک لە جیهاندا
سەرەڕای رۆیشتنی زۆرێک لە ئەستێرەکانی ریال وەک (کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سێرجیۆ رامۆس، کەریم بێنزیما…) لەم ساڵانەی دواییدا، درێسی ریال مەدرید زۆرترین خواستی لەسەرە لەسەر ئاستی جیهان و لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا 416 هەزار جار گەڕانی بۆ کراوە و زۆرترین جار لە ئۆنڵاین داوا کراوە.

لە ئێستادا ریال مەدرید خاوەنی ئەستێرەی زۆرە، بەڵام یاریزانانی وەک ڤینیسیۆس، مۆدریچ یان بێلینگهام زیاتر لای هاندەرانی مەدرید ناوبانگیان هەیە، هەر ئەمانیس بوونەتە هۆکار تاوەکوو درێسەکانیان خواستی زۆری لەسەر بێت.

ریزبەندی درێسە بەناوبانگەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ریال مەدرید: 416 هەزار گەڕان
مانچستەر یونایتد: 390 هەزار
لیڤەرپوول: 365 هەزار
ئارسناڵ: 358 هەزار
پاریس سانجێرمان: 296 هەزار
بارسێلۆنا: 290 هەزار
مانچێستەر سیتی: 245 هەزار
چێڵسی: 193 هەزار
ئەیاکس: 117 هەزار
یۆڤێنتوس: 91 هەزار

بابەتی زیاتر

Back to top button