ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی پرێمەرلیگ هاوشێوەی مۆندیال کاتی زیادکراو زیاد دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

پرێمەرلیگ هاوشێوەی یارییەکانی مۆندیالی 2022، کار بە کاتی زیادکراو دەکات.

بە گوێرەی چەند رێکارێکی نوێ، بڕیارە لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ هاوشێوەی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر، کاتی بەفیڕۆدراو بە کاتی زیادکراو قەرەبوو بکرێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، لێکۆڵینەوەی زۆریان لەبارەی کاتی بەفیڕۆدراوی یارییەکانی پرێمەرلیگ کردووە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، لە هەر یارییەکەدا تەنیا نزیکەی 55 خولەک یاری ئاسایی دەکرێت، ئەوەی دیکە هەموو بەفیڕۆ دەدرێت.

بە گوێرەی  لێکۆڵینەوەکانی پرێمەرلیگ، یاریزانان بە ئاهەنگگێڕان، پێکان، گۆڕانکاری و لێدانی راستەوخۆ زۆرترین کات بە فیڕۆ دەدەن و بە گوێرە یاسا و رێنماییە نوێیەکان، دەسەڵاتی تەواو بە ناوبژیوانان دەدرێت، تاوەکو سزای ئەو یاریزانانە بدات کە بە مەبەست کار بۆ بەفیڕۆدانی کات دەکەن.

رێنماییەکانی نوێ سزای توندتری بۆ ئەو یاریزانانە دیاریکردووە کە هێرش دەکەنە سەر ناوبژیوانان، جیا لەمەش لە پێکدادانی نێوان دوو یاریزاناندا کەمتر فاوڵ هەژمار دەکرێت، تاوەکو ئاستی هونەری یارییەکان بە بەرزی بمێنێتەوە.

رەنگە بە لایەنی کەمەوە، بۆ هەر یارییەک 10 بۆ 15 خولەک کاتی زیادکراو بدرێت، بەمەش پرێمەرلیگ دەبێتە یەکەم کۆپی یارییەکانی مۆندیال. جیا لەمە، ژمارەی گۆڕانکارییەکان بۆ پێنج گۆڕانکاری بەرز دەکرێتەوە و دەبێ تەواوی کاتی بە فیڕۆدراو قەرەبوو بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button