ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێمباپێ وەڵامی ئۆفەرەكەی بارسێلۆنا دەداتەوە

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات وەڵامی ئۆفەرەكەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەداتەوە.

گرێبەستەكەی كیلیان لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

ئێمباپێ پێشتر بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاند كە دەیەوێت وەرزی داهاتووش لە یانەكەی یاری بكات و پاشان هاوینی ساڵی 2024 بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە بكات.

لای خۆیەوە ناسڕ خلێفی بە یاریزانەكەی راگەیاند یان دەبێت گرێبەستەكەت نوێ بكەیتەوە یان لەم هاوینەدا ریزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

بارسێلۆنا ئۆفەرێكی گۆڕینەوەی پێشكەش بە پاریس سان جێرمان كرد بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا تواناكانی كیلیان ئێمباپێ بەدەستبهێنێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لۆ پاریسیان ئۆفەرەكەی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ بەدەستهێنانی ئێمباپێ پێكهاتبوو لە هەریەك لە عوسمان دێمبڵی، گاڤی و رافینیا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، هەر لە سەرەتاوە ئێمباپێ ئۆفەرەكەی بارسێلۆنای رەتكردووەتەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، هێرشبەرە فەڕەنسیەكە بیرۆكەی پەیوەندیكردنی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە رەتكردووەتەوە چونكە هیچ گرنگیەك نادات بە یاریكردن بۆ ئەو یانەیە.

گۆڵكارەكەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنیا دەیەوێت یاری بۆ ریال مەدرید بكات، پۆشینی درێسی مەدرید خەونی منداڵیەتی.

وەرزی رابردوو ئێمباپێ لەگەڵ پاریس بەشداری لە 43 یاری كرد، توانی 41 گۆڵ بكات و 10 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button