ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

هیلالی سعودی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کردۆتە ئامانج

یاریگا –

هیلالی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە ئەتلێتیک بلباو کرد بۆ گواستنەوەی ئونای سیمۆن گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا. وادیارە پارەی سعودییەکان کۆتایی نایەت ئێستا هەوڵی کڕینی سیمۆن دەدەن.

گۆڵپارێزی یەکەمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە یاری بۆ یانەی بلباو دەکات، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی لەلایەن یانە سعودیەکەوە وەرگرتووە و بیر لە ئۆفەرکە دەکاتەوە.هەروەها هیلال 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بلباو بۆ گواستنەوەی سیمۆن.

رۆژنامە ئاس نووسیویەتی، نە یاریزانەکە و نە یانەکەش ئەم ئۆفەرە رەت ناکەنەوە. ئەتلەتیک بلباو لە ئێستادا گۆڵپارێزێکی باشی هەیە بە ناوی یولین ئەگویرێزابالا و دەتوانێت جێگەی سیمۆن بگرێتەوە. سیمۆن لە هاوینی ئەمساڵدا دەیویست پەیوەندی بە یانەی تۆتنهام بکات و بڕیار بوو جێگەی هوگۆ لۆریس بگرێتەوە، بەڵام یانە لەندەنییەکە رەتیکردەوە زیاتر لە 20 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی دا خەرج بکات.

گەر سیمۆن بچێتە یانەی هیلال، ئەوا دەبێتە پێنجەم یاریزانی ئەوروپی یانەکە دوای روبێن نوس و میلینکۆڤیچ ساڤیچ و کالیدۆ کولیبالی و مالکۆم کە لەم هاوینەدە پەیوەندیان بە یانەی هیلالەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button