قاوەی یاریگاگرنگترین

شەڕی گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەر ئێمباپێ گەرمبووە و کڤارا دێتەوە نێو ناوەکان

چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەستپێکردووە – ریکۆرد

لویس سوارێز لە کۆتایی ئەمساڵدا، گرێبەستەکەی لەگەڵ گرێمیۆ هەڵدەوەشێنێتەوە، ئینتەر مەیامی لە نزیکەوە چاودێری دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

داهاتووی عوسمان دێمبێلی لە بارسێلۆنا کەوتووەتە گومانەوە و رەنگە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ جارێکی دیکە گرنگییەکانی بە کڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی جۆرجی و ناپۆلی زیندوو کردووەتەوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ئەمڕۆ سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سێنیگالی پشکنینی پزیشکی لەگەڵ نەسر دەکات و بە بڕی 24 ملیۆن پاوەندەوە، پەیوەندی بە یانەکەی رۆناڵدۆ دەکات – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی گەشبینە بە گواستنەوەی یۆشکۆ گڤاردیۆل، بەرگریکاری لایپزیگ – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کریستال پاڵاس نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی بەرازیلی و یانەی فلامینگۆ، ماتیۆس فرانکا – فابریزیۆ رۆمانۆ

سێرجیۆ ریگولیۆن، بەرگریکاری تۆتنهام بووەتە ئامانجی ریال سۆسیداد – مەیڵ

ئارسیناڵ خەریکی دۆزینەوە رێگەیەکە بۆ گواستنەوەی دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی ئیسپانی و برێنتفۆرد – ئاتلێتیک

بایرن میونشنیش هاوشێوەی ئارسیناڵ دەیەوێت واژۆی دەیڤد رایا بەدەستبهێنێت، ئەمەش دوای ئەوەی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە رەتیکردەوە بە خواستن پەیوەندی بە ئێف سی هۆڵیوود بکات – گاردیان

بابەتی زیاتر

Back to top button