ئینگلتەرا

کاسێمیرۆ: لە دڵەوە ریال مەدریدم خۆشدەوێت

یاریگا

کاسیمیرۆ ناوەڕاستکاری بەڕازیلی مانچێستەر یونایتد باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ ڕیال مەدرید کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا هەموو بیرکردنەوەکانی لەسەر مانچستەر یونایتدە.

سەبارەت بە ڕیال مەدرید، هەمووان دەزانن بەڕاستی ئەم یانەیەم خۆشدەوێت. ماوەیەکی زۆر یاریم بۆیان کرد، بەڵام ڕابردوو کۆتایی هات. ئێستا لە مانچستەر یونایتدم و لێرە دڵخۆشم. یاری بەرامبەر ڕیال مەدرید یارییەکی گرنگ بوو. ڕێزێکی زۆرم بۆ مێرنگی هەیە، بەڵام کاتێک دەچیتە ناو یاریگا دەبێت شەڕ بۆ تیپەکەت بکەیت

کاسێمیرۆ لەبارەی مانچێستەر یونایتد و رکابەریکردن لەسەر ناسناوەکان گووتی

من باوەڕم وایە ئێمە گەشە دەکەین و پێشدەکەوین، کاتێک باسی مانچستەر یونایتد دەکەین، ئەم یانەیە بە واتای “بردنەوە” دێت. مانچستەر یونایتد هەمیشە دەیەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵام دەزانین ئێستا لە ڕێگای گەشەکردنداین و بیرۆکە لە ڕاهێنەرەکە وەردەگرین

 

بابەتی زیاتر

Back to top button