ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

هیلال چاوی لە هێرشبەرێكی گەورەی سێریا ئەیە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی هیلالی سعودی چاوی لە تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمین ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەیجیریا و یانەی ناپۆلی ئیتاڵیە.

گرێبەستەكەی ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا یانەی هیلالی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ڤیكتۆر ئۆسیمین بكات، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی تواناكانی كیلیان ئێمباپێ.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، یانە سعودیەكە بە جدی كار لەسەر گواستنەوەی ئۆسیمین دەكات، بەتایبەت لە كاتێكدا خەریكە لە بەدەستهێنانی تواناكانی ماركۆ ڤێراتی نزیكدەبێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە ناپۆلی دەیەوێت گرێبەستی ئۆسیمین نوێ بكاتەوە و لە گرێبەستە نوێیەكەیدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی زیاد بكات.

پێشتر هێرشبەرە نەیجیریەكە چەندین جار دووپاتیكردووەتەوە كە دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت.

ڤیكتۆر ئۆسیمین بە درێسی ناپۆلیەوە

وەرزی رابردوو ئۆسیمین 39 یاری كرد، توانی 31 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button