خوله‌کانی دیکە

پاڵەوانی ئەوروپا لە پاڵەوانی ئەڵمانیای بردەوە

یاریگا –

ئەمڕۆ بایرن میونشن لە یارییەکی دۆستانەدا لە ژاپۆن بە مانچستەرسیتی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ دۆڕا، هەروەک چەند مانگێک لەمەوبەر.

ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا لە یاریگای نێودەوڵەتی تۆکیۆ، بایرن میونشن و مان سیتی لە گەشتەکەیان بۆ ئاسیا رووبەڕووی یەکتربوونەوە. هەروەها هەردوو یانە لە وەرزی رابردوو لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتر ببونەوە، کە سیتی توانی بە کۆی گشتی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و دواتر بە سەرکەوتن بەسەر ریاڵ مەدرید و شکستپێهێنانی ئینتەرمیلان لە یاری کۆتاییدا پاڵەوانێتیەکەی بەدەستهێنا.

یارییەکەی ئەمڕۆ بە هاوسەنگی دەستی پێکرد و لە چارەکی یەکەمدا هیچ هەلێکی روونمان نەبینی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ. لە خولەکی 19 دا بایرن میونشن یەکەم هەلی جدیی یارییەکەی دروستکرد. لێرۆی سانێ لێدانێکی راستەوخۆی لێدا کە تۆپەکەی بەر ستوونی گۆڵ کەوت.

دوای خولەکێک جەیمز موکاتی توانی گۆڵی یەکەمی سیتی تۆماربکات.

لە خولەکی 29 دا ناتان ئاکێ تووشی پێکان بوو و ئاکانجی جێگەی گرتەوە. لە گێمی یەکەمدا بایرن دەیتوانی بە لێدانەکانی موسیالا و کۆمان یارییەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا 45 خولەکی یەکەم بە گۆڵێک کۆتایی هات و سیتی براوەی گێمی یەکەم بوو.

سیتی گێمی دووەمی یارییەکەی بە هەشت گۆڕانکاری دەستپێکرد و کانسێلۆ، فۆدن، هاڵاند، باب، رۆدری، لاپۆرتی، فیلیپس و سێرجیۆ گۆمس هاتنە ناو یاریگاوە.

هەروەها توخێل چەندین گۆڕانکاری کرد لە گێمی دووەم، ئۆلڕایچ، سار، تایکێڤیچ، ستانیچ، کراتزیگ، گۆرێتزکا، گراڤنبێرخ، مانێ، ڤیدۆڤیچ، وانەر و تێل یاریگاکەیان گرتە دەست.

سیتی دەیتوانی زۆر بە زوویی گۆڵی دووەم تۆمار بکات، بەڵام ئۆلڕایچ بە کاردانەوەیەکی باش لە دوو قۆناغدا تۆپەکەی دوور خستەوە، بایرن دوو هەلی باشی لەدەستدا تاوەکوو لە خولەکی 81دا تێل گۆڵی یەکسانبوونی کردەوە.

گۆڵەکەی بایرن چوار خولەکی خایاند و لە خولەکی 85 سیتی بە پاسی فۆدن و لێدانێکی لاپۆرتی گوڵی دووەمیان تۆمار کردەوە. لە کۆتاییدا ئەم یارییە بە بردنەوەی پاڵەوانی ئەوروپا بە ئەنجامی2-1 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button