ئیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا: بارسێلۆنا گواستنەوەیەکی نایابی ئەنجامدا

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا باسی لە گواستنەوەی ئیلکای گۆندۆگان بۆ بارسێلۆنا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کاپتنی پێشووی تیپەکەی خواست.

ئیلکای گۆندۆگان یەکەم یاریزانی هاوینەی بارسێلۆنا بوو یانە کەتەلۆنییەکە توانی وەک یاریزانێکی ئازاد ئەم یاریزانە ئەڵمانییە بگوازێتەوە. گوندۆگان گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەرسیتی کۆتایی هاتبوو و یانەکە نەیتوانی رازی بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تەنانەت بە ئۆفەرێکی دارایی باشتر. دوای چەند وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ سیتی، ئیلکای بەدوای چالێنجێکی تردا دەگەڕا و بارسێلۆنای هەڵبژارد.

لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا، پیپ گواردیۆلا نەیتوانی دڵتەنگی خۆی لە رۆیشتنی گوندۆگان بشارێتەوە و گوتی:

چێی بڵێم 7 ساڵی نایابمان هەبوو بەیەکەوە، هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی ئیلکای رازی بکەین کە بمێنێتەوە، بەڵام نەمانتوانی. داوای لێبوردن دەکەم لەم بارەیەوە، بەڵام ئێستا باشترینم بۆ ئەو دەوێت.

پێپ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ناتوانم وشەی گونجاو بدۆزمەوە بۆ ئەوەی ستایشی بکەم. ئەمە ئەزمونێکی نوێیە بۆ ئەو و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم تێیدا. بارسێلۆنا کارێکی باوەڕپێنەکراوی کرد بە گواستنەوەی گۆندۆگان و ئەوەش گرێبەستێکی خەیاڵییە بۆیان. لە هەموو حاڵەتێکدا ئەمە ژیانە و هەموو یاریزانێک ئامانجی بۆ خۆی و خێزانەکەی هەیە. لە ئەنجامدا بڕیارەکەی ئیلکایمان قبوڵ کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button