ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ساوسامپتن نرخی رۆمیۆ لاڤیا بۆ لیڤەرپوول دیاری دەكات

یاریگا

هەردوو یانەی ساوسامپتن و لیڤەرپوول بەردەوامن لە گفتۆگۆكانیان سەبارەت بە گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا بۆ لیڤەرپوول.

گرێبەستەكەی رۆمیۆ لاڤیا لەگەڵ ساوسامپتن لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لیڤەرپوول لە هەوڵەكانی بەردەوامە بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی یاریزانە بەلجیكیەكە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ ساوسامپتن داواكارییەكانی زیاتر كردووە بۆ فرۆشتنی لاڤیا بە یانەكەی كڵۆپ.

رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد: ساوس بۆ دەستبەرداربوون لە رۆمیۆ لاڤیا بۆ لیڤەرپوول داوای 50 ملیۆن پاوەند دەكات.

هەمان رۆژنامەنوس ئاشكرایكرد، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا رێدز ئۆفەرێكی دیكە پێشكەش بە ساوسامپتن بكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا لیڤەرپوول هەریەك لە یاریزانان ئالێكسیس ماك ئالیستەر و دۆمینیك سۆبۆسلای گواستەوە ریزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button