ئیتاڵیا

ماڵدینی دوو ئۆفەری لە ئیتاڵیا و پاریسەوە پێگەیشتووە

پاوڵۆ ماڵدینی لەلایەن هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سان جێرمانەوە دوو ئۆفەری پێگەیشتووە بۆ وەرگرتنی رۆڵی کارگێڕی.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، پاریس ئۆفەرێکی بۆ بەرگریکارە ئەفسانەییەکە ناردووە تاوەکو ببێتە بەڕێوبەری گشتی پاریس. پاریس لەدوای رۆیشتنی لیۆناردۆوە کەسی بۆ ئەو پۆستە دانەناوە و تەنها لویس کامپۆس وەکو راوێژار کارییان بۆ دەکات.

سەرچاوەکە دەڵێت هێشتا روون نیە کە ئیتاڵیا چ پۆستێکی پێشکەشی ماڵدینی کردووە بەڵام گومان لەوەدا نیە کە ئۆفەرێکی پێگەیشتووە.

ماڵدینی لە چاوەڕوانی دەرفەتێکی گونجاودایە تاوەکو بگەڕێتەوە پڕۆژەیەکی وەرزشی پاش دوورخستنەوەی لە پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی میلان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button