ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدۆ نازاریۆ باشترین هەشت یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان دەکات و ئەفسانەیەک پشتگوێ دەخات

یاریگا –

رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەفسانەی بەرازیلی باشترین هەشت یاریزانی مێژووی تۆپی پێی دەستنیشان کرد، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆی نەکرد.

ئەستێرەی پێشووی ئینتەر میلان، بارسێلۆنا، ریال مەدرید و میلان هەشت یاریزانی لە نەوە جیاوازەکان، وەک باشترینەکانی مێژوو دەستنیشان دەکات و بە گروپە یاریزانێکی ‘زۆر تایبەت’ وەسفیان دەکات.

رۆناڵدۆ نازاریۆ خاوەنی نازناوی جامی جیهانییە و یەکێک بوو لە مەترسیدارترین هێرشبەرانی سەردەمی خۆی، هەربۆیە ناوی خۆشی لە نێو باشترین هەشت یاریزانی مێژووی تۆپی پێ داناوە.

رۆناڵدۆ کە بە R9 ناسراوە، هەریەکە لە لیۆنێل مێسی، دیێگۆ مارادۆنا، یۆهان کرۆیف، فرانز بێکێنباوەر، پێلێ، مارکۆ ڤان باستن و رۆناڵدینیۆ و خۆی وەک باشترین هەشت یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان کرد.

رۆناڵدۆ لەبارەی خۆی و کریستیانۆ دەڵێت

خەڵک بە من دەڵێت رۆناڵدۆی رەسەن، بەڵێ یاریزانی دیکە هەن و رەنگە لە داهاتوو یاریزانی دیکە بێن و لە منیش باشتر بن.

لەو یاریزانانەی کە رۆناڵدۆ دەستنیشانی کردوون، تەنیا لیۆنێل مێسی لە یاری بەردەوامە و لە یەکەم یاریدا لەگەڵ ئینتەر مەیامی، گۆڵێکی زۆر سەرنجڕاکێشی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button