ئینگلتەرا

چێڵسی یەکەم ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ئۆلیس پێشکەش کرد

یاریگا

مایکل ئۆلیس ناوەڕاستکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی.

بێن جاکۆبس رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری بلوز ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی کریستاڵ پاڵاسی کردووەتەوە ئامانج و دەیانەوێت ئەم هاوینە یاریزانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەنوسەکە ئاشکراشی کردووە چێڵسی یەکەم ئۆفەری بەرامبەر 45 ملیۆن پاوەند لەگەڵ پاداشتەکان پێشکەشی یانەکەی کردووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە ئەو یاریزانە بووەتە ئامانجی مانچێستەر سیتیش، بەڵام ئۆلیس هەموو ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بە چێڵسی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button