ئه‌مریکاگرنگترین

گورزێکی کوشندەی بازرگانی… مێسی بەشداری چەند یارییەکی خولی ئەمریکی ناکات

یاریگا –

بێگومان، لیۆنێل مێسی دەبێتە ناوە هەرە گەورەکەی خولی ئەمریکی، بەڵام چەند هۆکارێک رێگری لە بەشداریکردنی لە چەندین یاری دەکەن.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیۆ مێسی رەتکردووەتەوە یاری لەسەر چیمەنی دەستکرد بکات، هەرچەندە یاریگای شەش یانە لە چیمەنی دەستکرد دروستکراوە.

یانەکانی نیو ئینگلاند ریڤۆڵوشن، پۆرتلاند تێمبەرز، سیاتل ساوندەرس، چارلۆت، ئاتڵانتا یونایتد، ڤانکوڤەر وای کاپس لەسەر چیمەنی دەستکرد یاری دەکەن. ئەمەش کاریگەری لەسەر بەشدارییەکانی مێسی دروست دەکات.

بڕیارە ئینتەر مەیامی لەم وەرزەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر چارلۆت و ئاتڵانتا یاری بکات و هەردوو یانەکە لەسەر چیمەنی دەستکرد یاری دەکەن، بەمەش بەشداری کردنی مێسی دەکەوێتە گومانەوە.

مێسی تەنیا نییە

لیۆ مێسی تاکە یاریزان نییە کە بە چیمەنی دەستکرد رازی نییە. پێشتر دەیڤد بێکهام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی گڵۆب ئاند مەیڵ رایگەیاندبوو

وەک یاریزانێکی پیشەگەر، ناتوانیت یاری لەسەر یاریگای لەم شێوەیە بکەیت. پێویستە هەموو یانەیەک چیمەنی سروشتی شیاوی بۆ یاری کردن هەبێت. ناکرێت داوای باشترین ئاست لە یاریزانان بکرێت، کاتێک لەسەر چیمەنی دەستکرد یاری دەکەن.

هەروەها زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی پێشووی لۆس ئانجلێس گالاکسی گلەیی لەو یاریگایانە کردبوو و بە مەترسیداری وەسف کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button