ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئەستێرەکانی بارسا هاوکاریی دارایی یانەکەیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار!

یاریگا- هەفتەکانی کۆتایی بازاڕی گواسستنەوەی هاوینەی یاریزانان، بابەتی گەڕانەوەی نێمار لە پاریسەوە بۆ بارسێلۆنا گەرموگوڕترین هەواڵەکانی میرکاتۆ بوو.

هەفتەی ڕابردوو دەرگای گواستنەوەکان داخران و چیرۆکەکە بە بێهیوابوونی بارسا کۆتایی هات کاتێک نەیتوانی لایەنی فەڕەنسیی بۆ ئەو مەبەستە ڕازی بکات بەو ئۆفەرانەی خستیە بەردەستی پی ئێس جی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیی لە تازەترین هەواڵیدا لەو بارەیەوە، بڵاوی کردۆتەوە کە ئەستێرەکانی بارسێلۆنا کۆمەکیی داراییان بە یانەکەیان کردووە تا بەهێزتر بچێتە پێشەوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، کاتێک پاریس داوای ئەو پارەیەی دەکرد کە لە کڕینی نێیماردا بەخشیبوویە بلاوگرانا، ئەویش 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.

سپۆرت ئەوەی نووسیوە کە بڕی کۆمەکە داراییەکەی ئەستێرەکانی بارسا، خۆی لە 20 ملیۆن یۆرۆ بینیوەتەوە، ئەگەرچی یانەکەش ڕەتی کردۆتەوە و ویستی کارگێڕیی وا بووە کە بە پشتبەستن بە داهاتەکانی خۆی گرێبەستەکە بە ئەنجام بگەیەنێت.

جگە لە بڕەپارە، یانە کەتەلۆنییەکە چەند یاریزانێکیشی خستبۆوە گفتوگۆکانیانەوە، ئەوانیش کۆتینهۆ، دیمبڵی، ڕاکیتیچ و سیمیدۆ بە شێوەی جیاواز زۆرترین جار ناویان دەبەستراوە ئاڵوگۆڕەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button