ئه‌وروپائیتاڵیا

کاپێلۆ: لوکاکو یاریزانێکی گەورە نییە

یاریگا- لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا فابیۆ کاپێلۆی ڕاهێنەرکاری پێشووتری تۆپی پێ، ڕای خۆی خستە ڕوو سەبارەت بە ڕۆمیلۆ لوکاکوی هێرشبەری ئێستای ئینتەر میلان.

لەو بارەیەوە کاپێلۆ، بۆ ڕادیۆی دیجای ئاخافت و گوتی: “لوکاکۆ یاریزانێکی باشە. کۆشش و جموجووڵی زۆرە. لەو جۆرە یاریزانانەیە لەناو یاریگادا پێویستت پێی دەبێت، بەڵام یاریزانێکی گەورەش نییە و پاڵەوان نییە. تا ئێستا دوو گۆڵی کردووە بۆ ئینتەر، یەکێکیان هەڵەی گۆڵپارێز بووە و یەکێکیشیان بە پەناڵتی.”

سەبارەت بە ئەلێکسیس سانچێزیش، کە ئەمەشیان هاوشێوەی لوکاکو لە گواستنەوەکانی هاوینەدا لە مانچستەرەوە ڕووی کردە ئینتەر میلان، کاپێلۆ گوتی: “سانچێز؟ ئەو مستەوای هەیە، دەتوانێت لەناو یاریگادا جیاوازیی دروست بکات ئەگەر بیەوێت و بگەڕێتەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی.”

کاپێلۆ ڕووخسارێکی دیاری ڕاهێنەرایەتییە لە ئەورووپا و ئەزموونی لەگەڵ چەند یانەیەکی گەورەدا هەیە وەک ئەی سی میلان، یوڤێنتوس ڕیاڵ مەدرید، ڕۆما، هەروەها هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و ڕووسیاشی بەڕێوە بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button