بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ناوی ئەو یاریزانانەی ئێنریکی دەست بەرداریان دەبێت

یاریگا –

لویس ئێنریکی لیستێکی ئامادەکردووە کە ناوی هەشت یاریزانی تیایدا دەبینرێت و دەیەوێت دەست بەرداریان ببێت.

بە پێی راپۆرتێکی لۆ پاریزیەن، راهێنەرە ئیسپانییەکە پێشبینی دەکات بە گواستنەوەی زیاتر پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات، هەرچەندە بۆ ئەو کارە دەبێت دەستبەرداری زۆرێک لە یاریزانەکانی بێت. پاریس سانجێرمان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی تیپێکی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو و هاوکات لەگەڵ کڕینی یاریزانە نوێیەکانیش دا وردە وردە  ئەو یاریزانانەی کە نایهەوێن بۆ وەرزی داهاتوو دەفرۆشێت.

ئێنریکی دوو هەفتە لەمەوبەر ئەرکی راهێنەرایەتی پاریسی گرتە ئەستۆ و دەیەوێت تیپێک دروست بکات کە ئامادەبێت بۆ بەدەستهێنانی یەکەم پاڵەوانێتی مێژووی یانەکە لە چامپیۆنزلیگ. هەر لە ئێستاوە گرێبەستکردن لەگەڵ هەریەک لە چێر نادۆر ، مانوێل ئوگارت، لوکاس هێرناندێز، لی کانگ ئین، میلان ئیشکرینیار و مارکۆ ئەسینسیۆ بە فەرمی کرا.

لەگەڵ ئەوەشدا راهێنەرەکە دەزانێت پێویستە سەرەتا چەند یاریزانێک ئازاد بکات بۆ ئەوەی بتوانێت پێکهاتەکەی زیاتر بەهێز بکات. لیستێکی ئامادە کردووە و پێویستە یاریزانانی ئەم لیستە لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بەدوای رێگایەکدا بگەڕێن بۆ دەرچوون لە یانەکە و یانەیەکی نوێ بۆخۆیان ببیننەوە.

پێمبلی، داگبا، دیالۆ و غەربی ئەو یاریزانانەن کە هیچ جێگەیەکیان لە پێکهاتەکەدا نییە. ئێنریکێ دەیەوێت بە تێچوی گواستنەوەی ئەوان یاریانانی وەک بێرناردۆ سیلڤا، لۆریس، جواو فێلیکس، ڤلاهۆڤیچ یان گابری ڤیگا بکڕێت.

هەروەها لیستی ئەو یاریزانانەش هەیە کە پەلەیان لە فرۆشتندا نییە بەڵام دەبێت پێش کۆتایی هاتنی بازاری گواستنەوەی ئەم هاوینە بیرێک لە داهاتووی خۆیان بکەنەوە و یانەکە جێبهێڵن.

ناوی کیلۆر ناڤاس و کورزاوا و پارێدێس و ویناڵدۆم لە لیستەکەدا دەبینرێت، ئەوانیش دەزانن کە پێویستە تیپێک بۆ وەرزی داهاتوو بدۆزنەوە ئەگەر بیانەوێت چانسی یاری کردنی زیاتریان هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button