ئیسپانیاگرنگترین

بێڵینگهام: دوو یاریزانی ریال مەدرید فێری وشەی خراپم دەکەن

یاریگا –

جود بێڵینگهام، یاریزانی نوێی ریال مەدرید ناوی ئەو دوو یاریزانە ئاشکرا دەکات کە فێری وشەی خراپی زمانی ئیسپانی دەکەن.

بێڵینگهام بە بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەیەوێت بە خێرایی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی کارلۆ ئانچێلۆتیدا بەدەستبهێنێت.

جود خەریکی فێربوونی زمانی ئیسپانییە و خەریکە وشە سەرەکییەکان فێر دەبێت، بەڵام هەندێ یاریزان هەن، فێری وشەی خراپی دەکەن و ئەو دەیەوێت بە زووترین کات ئەو وشانە تاقی بکاتەوە. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ریال مەدرید دەڵێت

لوکاس ڤازکێز و براهیم دیاز دوو باشترین مامۆستای زمانی ئیسپانی منن. لێرە هەمووان فێری وشەی ناشرینم دەکەن، بە پەرۆشم بۆ بەکارهێنانیان.

جیا لە فێربوونی زمان، بێڵینگهام خەریکە سوود لە ئەزموون یاریسازانی لۆس بلانکۆس وەردەگرێت و لەم بارەیەوە دەڵێت

تۆنی کروس مامۆستایە، شتێکم لە پاسەکانی ئەو تێبینی کردووە، ئەو تۆپ بۆ ئەو شوێنە دەنێرێت کە دەیخوازێت، زۆر دڵخۆشم لە نزیکەوە کروس دەبینم. شتێکی باشە تۆپ لەو وەربگرم، چونکە منیش دەمەوێت تواناکانی خۆمی پیشان بدەم.

بێڵینگهام بە چڕی بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێی ریال مەدرید کردووە و لە ماوەی داهاتوودا، ریال مەدرید یاری دۆستانە بەرامبەر میلان، مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button