ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

جانلویجی بوفۆن تا کۆتایی وەرز دووردەخرێتەوە

یاریگا-پێناچێت چیتر جانلویجی بوفۆن جێگەی لە پاریس سان جێرمان ببێتەوە و بە بڕیاری تۆماس توخێل تا کۆتایی وەرز دوور خراوەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی پاریس ناسناوی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسی بەشێوەیەکی نافەرمی مسۆگەرکردووە بەڵام توخێل نایەوێت چیتر یاری بە بوفۆن بکات.

بەگوێرەی لێ پاریسیان راهێنەرەکەی پاریس هێشتا شکستەکەی بەرامبەر مان یونایتدی لەبیرکردووە و یەکێک لە گۆڵەکان هەڵەی بوفۆنی تێدابوو، هەروەها لەم دواییەشدا لە خولی فەڕەنسی و بە تایبەت لە یارییەکەی شتراسبۆرگ بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت. هەربۆیە بڕیاریداوە تا کۆتایی وەرز یاری بە ئەلفۆنسۆ ئاریۆلا بکات.

هەمان سەرچاوە دەڵێت سەرەڕای ئەوەی ناوبراو بەهۆی کەسایەتی و ئەزموونییەوە  کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر یاریزانەکان بەڵام گرێبەستەکەی تازەناکرێتەوە و هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی دەکات. ئەگەر بارودۆخەکەش بەم شێوەیە بمێنێتەوە دوورە نیە بوفۆنی ٤١ ساڵ وازهێنانی یەکجارەکی رابگەیەنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button