ئه‌وروپائەفریقائینگڵته‌را

ئۆبامێیانگ بە باشترین یاریزان دیاریکرا

یاریگا
پیەر ئۆبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئارسێناڵ بڵاویکردەوە هێرشبەری گابۆنی لە راپرسی باشترینەکانی یانەکەیان توانی بە کۆکردنەوەی زۆرترین دەنگ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو بەدەست بێنێت، ئەم یاریزانە لە یەکەم مانگی پرێمەرلیگ توانی 3 گۆڵ لە کۆی 4 یاری تۆمار بکات.

لە راپرسیەکەدا ئۆبامێیناگ توانی پێش هەر یەکە لە گۆندوزی و جۆ ویلۆک بکەوێت و ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە.

Back to top button