گرنگترینمۆندیال

مارتا چاوی لە تۆمارکردنی ریکۆردی زیاترە

یاریگا –

خانمە یاریزانی بەڕازیلی مارتا ڤیێرا دا سیلڤا، چاوەی لەوەیە ژمارەی گۆڵەکانی لە جامی جیهانی زیاد بکات.

وا بڕیارە لە 20 مانگی تەمموز جامی جیهانی ئافرەتانی ساڵی 2023 بە هاوبەشی لە هەردوو وڵاتی ئوسترالیا و نیوزلەندا، بە بەشداری 32 هەڵبژاردە بەرێوەبچێت.

مارتای بەرازیلی کە شەش جار خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێناوە، لە ناویاندا بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بۆ 5 جاری لەسەر یەک لە ساڵی 2006 تا 2010 و جیا لە شەشەم خەڵاتی کە لە 2018 بەدەستیهێنا، دەیەوێت لەم وەشانەی جامەکە مێژووییەکە ژمارەی گۆڵەکانی بەرزتر بکاتەوە و زیاتر لە رکابەرەکانی دووربکەوێتەوە.

هێرشبەرە تەمەن 37 ساڵانییەکەی سامبا، بە کردنی 17 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی جامی جیهانی خانمانی گرتووە لە مێژوودا.

ناوبراو چاوی لەوەیە لەم مۆندیالە ژمارەی گۆڵەکانی زیاتر بکات، تا لە داهاتوو ریکۆردەکەی بە ئاسانی نەشکێت، بە تایبەت دوای وازهێنانی هەردوو رکابەری سەرەکی ناوبراو، بێرگیت پرینسی ئەڵمانی و ئابی وامباکی ئەمریکی.

ریزبەندی گۆڵکارانی مێژوویی جامی جیهانی خانمان:

1 – مارتای بەرازیلی (17 گۆڵ) لە 20 یاری
2 – بێرگیت پرینسی ئەڵمانی (14 گۆڵ) لە 24 یاری
3 – ئابی وامباکی ئەمریکی (14 گۆڵ) لە 25 یاری
4 – میشێل ئاکێرزی ئەمریکی (12 گۆڵ) لە 13 یاری
5 – کریستینای بەڕازیلی (11 گۆڵ) لە 21 یاری

بابەتی زیاتر

Back to top button