ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ڤیزا رێگرە لە پەیوەندی کردنی ئۆنانا بە مانچێستەر یونایتد

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان.

فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر و مان یونایتد نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتنێک لەبارەی گواستنەوەی ئۆنانای کامیرۆنییەوە. یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە بڕی 47 ملیۆن پاوەند، لە پێناو گواستنەوەی ئۆنانا خەرج بکات.

گۆڵپارێزە ئاست بەرزەکە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ دەکات و بەمەش تاوەکو ساڵی 2028 لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە و بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان بۆ ساڵێکی دیکەش هەیە.

پێشبینی دەکرێت لە دوای تەواوکردنی پشکنینەکانی پزیشکی لە مانچێستەر، ئۆنانا بە فڕۆکەیەکی تایبەت بچێتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاوەکو بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ڤیزای ئەمریکای بۆ نەگەڕاوەتەوە.

ئۆنانا دەبێتە گۆڵپارێزی ژمارە یەکی مانچێستەر یونایتد، ئەمەش دوای چوونە دەرەوەی دەیڤد دێ خیا و نزیکبوونەوەی لە خولی رۆشەنی سعودی.

ئەگەر ڤیزای ئۆنانا بگەڕێتەوە، ئەوا گۆڵپارێزە کامێرۆنییەکە بەشداری لە یاری دۆستانەی بەرامبەر ئارسیناڵ، رێکسهام، ریال مەدرید و بۆڕووسیا دۆرتموند لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات.

مانچێستەر یونایتد یەکەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە 14ی مانگی داهاتوو لە بەرامبەر وۆڵڤز لە ئۆڵدترافۆرد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button