ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی: لیونێل مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میامی واژوو کرد

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەمشەو بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد و گرێبەستەکەی واژوو کرد.

گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز و نیوە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.

یانەی ئینتەر میامی لە تویتێکدا ڤیدیۆیەکی مێسیی بڵاوکردەوە کە درێسی ژمارە 10ی لەبەردایە و دواتر هاتنی مێسی پشتڕاستکردەوە دوای ئەوەی دواجار گرێبەستەکە لەلایەن ئێم ئێڵ ئێسەوە پەسەندکرا.

مێسی بە فەرمی لە یاریگای DRV PNK لە شاری فۆرت لۆدەردەیل لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئاهەنگێکدا لە رۆژی یەکشەممە ( کاتژمێر 1ی بەرەبەیانی) پێشکەش بە هاندەرانی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button