خوله‌کانی دیکە

ئاردا تۆران ستایشی ئاردا گولەر دەکات

یاریگا

ئاردا تۆران یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا ستایشی هاونیشتمانە گەنجەکەی دەکات کە بەم دواییە پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.

یەکێک لە گواستنەوە سەرنجڕاکێشەکانی یانەی ڕیال مەدرید لە گواستنەوەکانی هاوینەدا گرێبەستکردن لەگەڵ ئاردا گولەری لاوی هەڵبژاردەی تورکیا بووە، کڕینێک کە لەلایەن زۆر کەس و شارەزایانی تۆپی پێ ستایشی لێکرا.

ئاردا توران کە پێشتر لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاریی دەکات دەڵێت ئەگەر ئاردا گولەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردبوایە زۆر دڵخۆش دەبوو. لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەم بەهرەمەندە گەنجەی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت

زۆر دڵخۆش دەبوم ئەگەر گولەر بارسێلۆنای هەڵبژاردبوایە، بەڵام سەیر نییە پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کردووە. ئەو بارسایەی من یاریم تێدا کرد، باشترین بارسا بوو لە مێژوودا. بارساى ئێستا خەریکە ئاوەدان دەکرێتەوە. مەدرید گەنجتر بووە بەڵام وەک تیپێک هێشتا تیپێکی پێگەیشتوو و بە ئەزموونە. بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ ئاردا

ئاردا تۆران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ستایشی هاونیشتیمانیەکەی دەکات و دەشڵێت

ئاردا گولەر یاریزانێکی زۆر گونجاوە بۆ تۆپی پێی وڵاتەکەمان، سەرەتا سوپاسی فەنەرباهچە دەکەم کە هاوکاریان کرد لە گەشەپێدانی ئاردا. هیوای سەرکەوتن بۆ ئاردا دەخوازم و باوەڕم وایە دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و ئەو لە ئێمە و نەوەی ئێمە زیاتر دەژیت و باشتر دەبێت

لەلایەکی دیکەوە یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا باسی ژیانی هاونیشتیمانەکەی دەکات و دەڵێت

لەگەڵ خێزانەکەی زۆر جوان دەردەکەوێت، دەبێت چێژ لەم بارودۆخانە وەربگرێت، درێسی ڕیاڵ مەدرید زۆر بە باشی لەگەڵیدا دەگونجێت، ئاردا ڕکابەری منە لە فەنەرباهچە و لە ڕیال مەدرید. هیوادارم ئاردا لە ژیانیدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدریدن کە هەموو نازناو و جامەکان دەبەنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button